کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
مەودا میدیا-

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمی کوردستان چەند مەرجێک بۆ تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا دیاریدەکات و بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمیش رایگەیاند، تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیمان لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە. 
 
سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان وەزارەتی ناخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکیدا ئاماژە بەوەدەکات "دوو مۆدێلى کۆنتر لە مۆدێلى ساڵ تۆماردەکرێن تا 1-11 ى هەموو ساڵێک، ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەتر 200 کیلۆمەتر زیاتر نەرۆیشتبێت کاتێک دەگاتە خاڵە سنورییەکان، بەکارهاتوو زیاتر لە 200 کیلۆمەتر ".  
  
هاوکات لەسەر ئەو بڕیار و مەرجانەی وەزارەتی ناوخۆ عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەرى گشتیى هاتوچۆى هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیاى راگەیاند "تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیمان لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە، چاوەڕێین وەزارەتی ناوخۆ ئەو پرسە یەکلای بکاتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدات".
  
بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستدایە لەهەرێمى کوردستان نزیکەى 19 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا سەرژمێرى کراون کە زۆرترینیان لە سنورى قەزاى سۆرانە کە نۆ هەزار ئۆتۆمبێلە، لەدواى ئەویش سلێمانى بە سێ هەزار، پاشان راپەڕین بە 2000، هەولێر 1500-1600 دهۆک 1500 ئۆتۆمبێل.   

ر. ر 
Qaiwan
Qaiwan