کوردستانی
چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خەڵكی گوندەكانی سنووری ناحیەی بالیسان قەزای شەقڵاوە چەند دواکارییەک ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم و پەرلەمان دەکەن و داوای خزمەتگوزاری دەکەن.

لە داواکارییەکەد هاتووە "ئێمە وەك خەڵكی گوندەكانی سنوری ناحیەی بالیسان قەزای شەقڵاوە، چەند داواكاریەكی سادەمان هەیە، ئەم داواكاریانەمان گەیاندۆتەوە لایەنە بەرپرسەكان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی لۆكاڵی هەولێر و پێمان راگەیاندن كە پێویستە بەدەنگ داواكاری سەرەتای خۆشناوەتی و یەكەم ناوچەی كیمیابارانكراو لە دوای هێرۆشیماوە بێت، سەرەڕای لانكەی شۆڕش و بەرخودانەكان، بەڵام حەیف گوێمان لێ نەگیرا".
ئاماژر بەوەشکراوە "ماوەی دوو رۆژە شاڕێی ئیدارەی راپەڕین-پارێزگای هەولێرمان داخستووە لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، وەك هەستكردن بە بەرپرسیارەتی رێگای هاتوچۆمان بەتەواوی دانەخستووە، بەڵام وەك هەمیشە دەسەڵاتێكی نابیستمان هەیە، تاوەكو ئێستا هیچ بەدەنگەوە هاتن نییە، بۆیە دڵینیایی دەدەین كە ئەم خۆپیشاندان و رێگاگرتنە بەردەوامی دەبێت و ماندونابین و شەوانیش لەشەقام دەخەوین".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لێرەشەوە بە هەرسێ سەرۆكایەتی و بەرپرسان لە پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێین، تكایە بەدەنگ داواكاریمانەوە وەرن، بەپێچەوانەوە هەنگاوی ترمان دەبێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئێوەی دەسەڵاتدارە، داواش لە دەمەزراوەكانی میدیا دەكەین ئەركی خۆیان وەك دەسەڵاتی چوارەم ببینین و دەنگمان بگەین بۆ سەندنی مافە سەرەتایەكامان"، داواكاریەكانمان بریتین لە:
1- دووسایدكردنی تەنها 2كم لە سەنتەری ناحیە بۆ ئەوەی ناحیەكەمان سیمای شار وەربگرێت، هاوتەریب لەگەڵ فەڕشكردنی تەنها 7كم رێگەی سەرەكی.
2.گێڕانەوەی كارتی نیشتیمانی لە ناحیەی هیرانەوە بۆ ناحیەی بالیسان كە پەیوەستە بە (زیاتر لە20هەزار دانیشتووی) كە بە بڕیارێك گواستراوەتەوە بۆ ناحیەی هیران.
3- قیرتاوكردنی چەند كۆڵانێك لە سەنتەری ناحیەی بالیسان.
4- قیرتاوكردنی ڕێگای چەند گوندێك لە سنوورەكە.
س.س

بیروڕا