جیهانی

ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌
مه‌ودا میدیا-

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 73 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ چین تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 560 كه‌سی تێپه‌ڕاند.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ چین له‌ منداڵێكی تازه‌ له‌دایك بوو تۆماركرا، 30 كاتژمێر دوای له‌دایك بوونی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ووهان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی حكومه‌تی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌شتووه‌ته‌ 565 كه‌س كه‌ 73 كه‌سیان ته‌نها له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا بووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون زیاتر له‌ 28 هه‌زار كه‌سه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان