وەرزش
مانچستەرسیتی داوای یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوە ئاشکرا دەکەن کە یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت گورزێکی کوشندە لە یانەی بەرشەلۆنە بدات و یاریزانێکی لاوی ئەو یانەیە بگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی راگەیاندووە :خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری کارەکانی فاتی ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە لەلایەن یانەی مانچستەر سیتیەوە بۆندمان پێشکەشکراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە کە یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا تووشی کێشەی دارایی بۆتەوە، کە رەنگە ئەمە هۆکارێک بێت بۆ نوێ نەکردنەوەی بۆندی فاتی لەگەڵ یانەکەی.
فاتی بە هۆی پێکانەوە لە یاریگاکان بۆ ماوەیەک دوورکەوتۆتەوە، بەڵام بۆندەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت،