کوردستانی

گەشتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەم شارە دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەم شارە دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت دوای وەستانی گەشتەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و نیو ئیمڕۆ بەفەرمی لوفتانزا بڕیاریدا گەشتەکانی نێوان هەولێر و فرانکفۆرت دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021 ئەحمەد هوشیار، بەرێوەبەری گشتیی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند "دوای وەستانی گەشتەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و نیو ئیمڕۆ بەفەرمی لوفتانزا بڕیاری دا لە 21ی ئەو مانگە گەشتەكانی لەنێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەستپێبكاتەوە".

بەرێوەبەری گشتیی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "گەشتەكان راستەوخۆ دەبن و لە هەفتەیەكدا رۆژانی شەممە و سێشەممە ئەنجام دەدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan