کوردستانی
کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ماوەکانی رابردوودا وەزارەتی نەوتی عیراق یەکەی ئیداریی پارێزگای سلێمانی ئاگادارکردووەتەوە، کە نەوتی سپییان بۆ دەنێرێت و بڕەکەی 264 ملیۆن لیترە و هەر ماڵێک بەرمیلێک نهوتى بەردەکەوێت، بڕیارە لە مانگی 10دا ئەو بڕە نەوتە سپییە بگاتە شاری سلێمانی و دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.
لەو بارەیەوە کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵانە وەزارەتی نەوتی عیراق لە مانگی 10دا بڕێک نەوتی سپی دنێرێت بۆ شاری سلێمانی بێ گومان بۆ ئەمساڵیش دەینێرێت، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت بڕەکەی چەند دەبێت و کەی دەینێرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵانە لەگەڵ ناردنی بڕەنەوتەکەدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئەو نرخەش دیاریدەکات کە لە بەرانبەر هەر بەرمیلێک نەوتی سپی لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت، بەڵام لێرە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و نرخەکە لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکرێت".
هەروەها 21ی ئابی ئەمساڵ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەمەبەدوا لە عیراقەوە رۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی کوردستان و وابڕیارە بەغدا هەمو پێداویستییەکانی نەوتی سپی کوردستان دابین بکات.
ر. ر

بیروڕا