ئابووری

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ دابه‌زینى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشه‌ نرخى دۆلار جوڵه‌یه‌كى كه‌مى هه‌یه‌ بۆ دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار و 600 دینار به‌رزبووه‌وه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 141 هه‌زار و 300 دیناربوو، دۆلار چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ نه‌هێزى دابه‌زینى هه‌یه‌ بۆ خانه‌ى 140 نه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بۆ خانه‌ى 142".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan