کوردستانی

لەسەر رێگەی نێوان کەلار- کفری کەسێک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر رێگەی نێوان کەلار- کفری کەسێک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لەسەر رێگەی نێوان کفرى- کەلار چەند چەکدارێک دەستڕێژی گوللەیان لە  دوو ئۆتۆمبێل کردووە، لە ئەنجامدا کەسێ کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربووە. 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند چەکدارێک لەسەر رێگەی نێوان کفری- کەلار دەستڕێژی گوللەیان لە دوو ئۆتۆمبێل کرد، کە ئۆتۆمبێلەکان یەکێکیان کوڕ و باوکێکی تێدابووە و ئەوەی دیکەش تەنها شۆفێرێک بووە، لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون و کەسێکیشیان کوژراوە".

ئاشکاراشی کرد "رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە، وتیشی، ئەو شۆفێرەی کە بەتەنها بووە و برینداربووە کارمەندی پۆلیسە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان