ئەدەب و هونەر

چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ به‌ڕێوه‌چوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ به‌ڕێوه‌چوو
مه‌ودا میدیا-

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چله‌ی هونه‌رمه‌ند و میدیاكار ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر ئه‌مڕۆش باخچه‌یه‌ك به‌ناوی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كرایه‌وه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی شوباتی 2020له‌ هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له‌ شاری سلێمانی مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند و میدیاكار ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و هاورێ‌ و كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئاماده‌بوون.

هاوكات سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شه‌قامی قاسملۆ باخچه‌یه‌ك به‌ناوی هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ كرایه‌وه‌.

ئاسۆ عومه‌ر حاجی محمد ناسراو به‌ ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ له‌ ساڵی 1963 له‌ دایك بووه‌ و ئه‌كته‌ر و شانۆكارێكی دیاری شاری سلێمانی بوو، رۆژی 30ی كانونی یه‌كه‌می 2019 به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان