کوردستانی
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای ئاشكراكرد كه به چه‌كی كیمیایی شه‌هیدبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایگەیاند، سێ گەریلای پەکەکە له مه‌یدانی گردی سۆری ئاڤاشین له هێرشێكی كیمیایی سوپای توركیادا شه‌هیدبوون.
ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه ) ئاماژەی بەوەکرد "رۆژی سێی ئه‌م مانگه، سوپای توركیا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه به‌هۆی به‌رخۆدانی هێزه‌كانمانه‌وه پێشڕه‌ویی بكات، رێبازی دژه‌مرۆڤانه‌ی به‌كارهێناوه و گازی ژه‌هراویی دژی گردی سۆر به‌كارهێناوه، له‌م هێرشه‌شدا سێ گه‌ریلامان شه‌هیدبوون".

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشكراوە "هه‌ریه‌ك له جه‌لال ئۆزجان ناسراو به بۆتان ئۆزگور، راما شه‌مدین ناسراو به زنارین وڵات، هیڤا مامۆ ناسراو به ده‌لال قامیشلۆ، كه له مه‌یدانی به‌رخۆدانی گردی سۆر، به به‌رخۆدانیان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ قاره‌مانییان له مێژوی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان نوسییه‌وه، له رێگای سه‌ركه‌وتندا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی هێز و مۆراڵی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، به‌بیرده‌هێنرێنه‌وه و ده‌بنه هانده‌رمان بۆ تێكۆشان، چونكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، داستانێكی به‌رخۆدانیان به‌ڕێوه‌برد".
لە ماوەی رابردوودا سوپای تورکیا چەندین جار لە چەند ناوچەیەکی جیادا گازی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە بەکار هێناوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا