راپۆرت
كڕین و فرۆشتن به دوكان و كه‌پره‌كانى ڤیستیڤاڵى هه‌نار ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌فته‌ى داهاتوو یانزه‌هه‌مین ڤیستیڤاڵى هه‌نار له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ساڵانه دوكان و كه‌پره‌كانى ئه‌و ڤیستڤاڵه دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارده‌بن و له‌به‌رانبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌كیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "كۆمه‌ڵێك كه‌س كاتێك دوكان و كه‌پره‌كه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت، دواتر له به‌رانبه‌ر بڕِێك پاره، كڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌كه‌ن، كه‌پرو دوكان هه‌بووه، تا كاتى ڤیستڤاڵه‌كه چه‌ندینجار كڕین و فرۆشتنى پێوه‌كراوه".
كه‌سێكى ئاگادار له‌و دۆخه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دوكان هه‌بووه به چەند سەد دۆلارێک مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه، ئه‌وه‌ش كارێكى نایاسایی چونكه ئه‌و شوێنه هى ئه‌وه نییه وه‌ك مامه‌ڵه‌ى بازرگانیی مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویسته لیژنه‌كه به‌دواداچوونى ورد بكه‌ن و رێگه به كه‌س نه‌ده‌ن ئه‌و كاره بكات، كه‌سێك پێویستى به‌وه هه‌یه دوكان یان كه‌پرێكى هه‌بێت له‌و ڤیستڤاڵه تا ئه‌و سێ رۆژه كارى تیا بكات، بۆى ده‌رناچێت، كه‌سێكیش كه ئامانجى كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یه بۆى ده‌رده‌چێت و چه‌ند ده‌ستێك ده‌كات و دواتر به‌نرخێكى زۆر زیاتر ده‌كه‌وێته ده‌ستى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێویستى به شوێنه‌كه‌یه".
له لایه‌كى تره‌وه، لیژنه‌ى باڵاى ڤیستیڤاڵه‌كه بڵاویكرده‌وه "هه‌ر كه‌سێك كڕین و فرۆشتن به دوكان و كه‌پره‌كانه‌وه بكات، رووبه‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بێته‌وه".
ئه‌و كڕین و فرۆشتنانه نیگه‌رانی لاى هاوڵاتییان و كاسبكاران دروستكردووه، ئه‌وان پێیان وایه ده‌بێت كه‌سانى شایسته دیاربكرێن كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه له‌و سێ رۆژه‌دا له ڤیستیڤاڵه‌كه كاربكه‌ن و خه‌ریكى كڕین و فرۆشتن بن.
بڕیارى رۆژى 30ى ئه‌م مانگه، یانزه‌هه‌مین ڤیستڤاڵى هه‌نار له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌بچێت و پێشبینى ده‌كرێت ده‌یان هه‌زار كه‌س له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش سه‌ردانى ئه‌و ڤیستیڤاڵه بكه‌ن.
ع
بیروڕا



