کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتیی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 28  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan