راپۆرت
بێ مووچه‌یی بازاڕى سستكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاویان له هاتنى مووچه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وى حكومه‌تى هه‌رێم ناردنى داهاتى ناوخۆ دواخست، هاتنى مووچه زیاتر له دوو هه‌فته دواكه‌وتووه.
له ماوه‌ى 10 مانگى ئه‌مساڵ، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌نها حه‌وت مووچه‌یان وه‌رگرتووه، تا ئێستا دیار نییه كه‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شت وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌رچى رۆژى رابردووتر هه‌رێم دواى زیاتر له دوو هه‌فته له‌دواخستن، 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد.
مه‌ودا میدیاى ئه‌وه‌ى زانیووه، به‌غدا له دواى 25ى مانگ، كاتێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق دابه‌شده‌كات، ئه‌وكات پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى گرفتى پاره‌ى كاش بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق دروستنه‌بێت.
به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه و تێكڕاى نه‌دانى سێ مووچه له ئه‌مساڵدا، دۆخى بازاڕ تێكچووه و جوڵه‌ى بازاڕ به‌ته‌واوى سستبووه، دوكان و شوێنه‌كانیش ده‌ڵێن، ته‌نها فریا ده‌كه‌وین كرێى دوكان په‌یدابكه‌ین.
شه‌وكه‌ت حاجى، دوكاندار له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بازاڕمان به‌ته‌واوى سست بووه، ته‌نها له‌و هه‌فته‌ى یه‌كه‌مه باشه كه مووچه دابه‌شده‌كرێت، دواتر سێ هه‌فته‌كه‌ى تر ده‌بێت چاومان له‌وه‌بێت كڕیار سه‌ردانمان بكات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بێ مووچه‌یه و دۆخى خراپى دارایی خه‌ڵك به‌ته‌واوى كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو بازاڕ دروستكردووه، خه‌ڵك ته‌نها پێیان ده‌كرێت پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانى رۆژانه بكڕن كه خۆیان له سه‌وزه‌كان ده‌بینێته‌وه".
ماوه‌ى 11 ساڵه و له ساڵى 2014ه‌وه، هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپى دارایی بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 16 مووچه‌ى ته‌واو نه‌دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و سه‌رو 30 مووچه‌ش به شێوه‌ى پاشه‌كه‌وت و لێبڕین دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و هه‌موو ساڵێك دوو بۆ سێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
ع
بیروڕا



