تەکنەلۆژیا
كۆمپانياى ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوە لە فەيسبوک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی دەرکردنی ئەپەکانی ئینستاگرام و فەیسبوکی لە ئەپ ستۆر کردووە، ئەویش دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە لە رێگەی ئەو ئەپانە و هاوشێوەکانی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی دەرکردنی ئەپەکانی ئینستاگرام و فەیسبوکی لە ئەپ ستۆر کردووە، ئەویش دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە لە رێگەی ئەو ئەپانە و هاوشێوەکانی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکرێت.
رۆژنامەی Wall Street Journal بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە کە لە راپۆرتە ناوخۆيیەكانى کۆمپانیای فەیسبووک وەریگرتووە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی کەناڵی BBC، لە ساڵی 2019 بازرگانیکردن بە مرۆڤی لە رێگەی ئینستاگرام و هاوشێوەکانی ئاشکراکردووە، فەیسبوک ئەوەی ئاشکراکردووە هەڕەشەی دەرکردنی ئەپەکانی لە ئەپ ستۆر لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پێگەیشتووە.
ئەوەش زانراوە کە دوای هەواڵەکە، کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گۆگڵ کە خاوەنی بازاڕی داگرتنی بەرنامەن، کەوتوونەتە خۆیان و ئەپڵ داوای لە پڕۆگرامەرەکانی کردووە کە "بە زووترین کات رێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بدۆزنەوە".
لە پێشتردا بی بی سی، ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە سعودیە و کوێت لە رێگەی ئینستاگرامەوە کڕین و فرۆشتن بە کارگوزارەکان دەکرێت و بەبێ رەزامەندی خۆیان لە ماڵەکان دەبەسترێنەوە و تەواوی مافەکانیان لێ زەوت دەکرێت.
ر. ر
ر. ر