کوردستانی
چوار گوللە هاوەن ئاراستەی سەنتەری ئەم ناحیەیە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە قەرەتەپە رایگەیاند، داعش چوار گولـلە ھاوەنی ئاراستەی ناو سەنتەری ناحیەی قەرەتەپە کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە قەرەتەپە رایگەیاند، داعش چوار گولـلە ھاوەنی ئاراستەی ناو سەنتەری ناحیەی قەرەتەپە کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
ئیبراهیم عەلی ئاغا، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە قەرەتەپە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر 6:45 خولەک داعش چوار گولـلە ھاوەنی ئاراستەی ناو سەنتەری ناحیەی قەرەتەپە کرد، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گولـلە ھاوەنەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و لە رۆژئاوای شارۆچکەکەوە ئاراستەکراون و حەشدی شەعبیش بە ئاراستەکردنی دوو گولە ھاوەن وەڵامی داوەتەوە".
بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە ماوەیەکە جموجۆڵەکانی داعش لەسنوری ناوچە دابڕێنراوەکانی دیالە تەشەنەی کردووە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



