کوردستانی
لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌فیشه‌ك برینداری كردوه و دواتر تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵهاتووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكەن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كه بووه و تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه".
ئەوەشی خستووتەڕوو "هەر ئەمڕۆ لە چالاکییەکی دیکەدا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن تۆمەتبارێکی دیکەیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تۆمه‌تباری یەکەم بەناوی (س، ص) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 405و 31، 21ی چه‌ك له‌یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، هەرچی تۆمەتباری دووەمیشە بەناوی (چ، أ، ر) له‌دایكبووی 1991 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی 432 و 446و 377 له‌یاسای سزادان راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".

ر. ر
بیروڕا