کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک لای یەکێتی ھێڵی سورە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک لای یەکێتی ھێڵی سورە
مەودا میدیا-

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کەرکوک لای یەکێتی ھێڵی سورە و ھەموو ھەوڵێکیان بۆ ئەوەیە تایبەتمەندی و کوردستانی بوونی  کەرکوک بپارێزن، بۆیە باوەڕیانوایە "سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی کوردستان لە کەرکوک  زامنی پاراستنی کوردستانی بوونی  شارەکە و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان دەکات".

نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە "بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک لەگەڵ سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتی کۆبوەوە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرخستنی ھاوپەیمانیی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک".

بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوەشکردووەتەوە "کەرکوک لای یەکێتی ھێڵی سورە و وەک سەرۆک مام جەلال فەرمویەتی قودسی کوردستانە، لەبەرئەوە خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوییەکان لەپێشینەی خەباتمان دەبێت و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە تایبەتمەندی و کوردستانی بوونی  کەرکوک بپارێزین ، هەروەها راستە لە دەرئەنجامی ریفراندۆم و بەھەند وەرنەگرتنی پێشنیاری وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمانکرد، بەڵام بێھیوا نەبووین و یەکێتی بۆ ساتێکێش کەرکوکییەکانی جێنەھێشت کە ئەمە بەرپرسیارێتی مێژویی و نەتەوەیی ئێمە بووە".

ئاماژەی بەوەشکردوە "لە داھاتوشدا ھەر لێرە دەمێنینەوە و خزمەتدەکەین، ئەرکی سەرکردایەتی کەرکوکیشە پارێزەری راستەقینەی بەدیھێنانی داواکارییەکانی کەرکوکییەکان بن و زیاتر لەناو خەڵک بن و خزمەتی شارەکە بکەن، بۆیە سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی کوردستان لە کەرکوک زامنی پاراستنی کوردستانی بوونی  شارەکە و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانە،  لەبەرئەوە پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی لە کەرکوک دەنگی یەکەم بهێنین و ھاوپەیمانیی کوردستان ببێتەوە سەرمەشقی بەردەوامی خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوکییەکان"
ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە