کوردستانی

چیرۆکی ئەو کۆچبەرە کوردانەی بۆ ئیتاڵیا دەچوون و لە لیبیا خۆیان بینییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیرۆکی ئەو کۆچبەرە کوردانەی بۆ ئیتاڵیا دەچوون و لە لیبیا خۆیان بینییەوە
مەودا میدیا-

ژمارەیەک کۆچبەری کورد کاتێک دەیانویست لە کەناراوەکانی تورکیاوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا خراپی رەوشی کەشوهەوا وادەکات شەپۆلەکانی دەریا ئاراستەکەیان بگۆڕێت و لە کەناراوەکانی لیبیا خۆیان ببیننەوە، سەرۆکی دازگای لوتکەش دەڵێت "لە رێگەی نوێنەرەکانمان لە وڵاتی تورکیا لەو هەوڵی سۆراغی ئەو کۆچبەرانەداین".

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021 ژمارەیەک کۆچبەری کورد کاتێک دەیانویست لە کەناراوەکانی تورکیاوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا خراپی رەوشی کەشوهەوا وادەکات شەپۆلەکانی دەریا ئاراستەکەیان بگۆڕێت و لە کەناراوەکانی لیبیا خۆیان ببیننەوە لەو بارەیەوە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەر ئەوەی رووداوەکە تازەیە زانیاری وردمان نییە، بەڵام لە ئێستادا لە رێگەی نوێنەرەکانمان لە وڵاتی تورکیا لە هەوڵی سۆراغی ئەو کۆچبەرانەداین تابزانین ژمارەیان چەند کەسە و بەدیاری کراوی لە کوێن".

ئاماژەی بەوەشكرد "تا ئێستا هیچ کەسێک لە کەسوکاری ئەو پەنابەرانە پەیوەندییان پێوە نەکردوین، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بەسەلامەتی رزگاریان بکەین".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کۆچبەرانە لە رۆژی‌ یەکشەممەی‌ رابردووەوە لە ئیستەنبوڵەوە بەڕێکەوتوون و دوای‌ حه‌وت رۆژ لە وڵاتی‌ لیبیا گیرساونەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد