کوردستانی

سێ رۆژ دەکرێتە پشوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رۆژ دەکرێتە پشوو
مەودا میدیا-

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دوو رۆژ لە پێش هەڵبژاردنەکان و رۆژێکیش لە دوای هەڵبژاردنەکان دەکرێتە پشوو لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن.  

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەمیانەی کردنەوەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە ناحیەی دارەتوی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر رایگەیاند "وەزارەتی پەروەردە سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانیویەتی 50 قوتابخانەی نوێ دروستبکات و زیاتر لە 600 قوتابخانەش نۆژەنکراونەتەوە، لەم کاتەدا بودجە بۆ دروستکردنی سێ قوتابخانەی نوێ لە هەولێر، قوتابخانەیەک لە چەمچەماڵ و قوتابخانەیەکی دیکەش لەسلێمانی تەرخانکراون و کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت".

سەبارەت بە رۆژی هەڵبژاردن و دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەكرد "دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنى هەڵبژاردن قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن رادەستى کۆمسیۆن دەکرێن و رۆژێک لەدواى هەڵبژاردنیش خۆمان رێکدەخەینەوە و پاشان دەستدەکرێتەوە بە خوێندن".

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشەوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوە بچێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە