کوردستانی

ئەحمەد تورک: بێ هەدەپە لە توركیا كەس نابێتە دەسەڵاتدار

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەحمەد تورک: بێ هەدەپە لە توركیا كەس نابێتە دەسەڵاتدار
مەودا میدیا-

هاوسەرۆكی پێشوی گەورەشارەوانی مێردین رایگەیاند، لە تورکیا باسی کێشەی کورد دەکرێت و ئەمەش تورکیا دەباتە سەردەمێکی نوێوە، دەبێت پرسی كورد بە شێوەیەكی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت، دەشڵێت "ئەمڕۆ بێ هەدەپە لە توركیا كەس نابێتە دەسەڵاتدار".

ئەحمەد تورك، هاوسەرۆكی پێشوی گەورەشارەوانی مێردین لە کۆنگرەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)دا  رایگەیاند "پارتەكەمان بوەتە هیوای گەلەكەمان، ئێمە بڕوامان وایە لە سیاسەتی دیموكراتیكدا دەبینە ئەندازیاری دواڕۆژ، بێگۆمان بە سیاسەتی قەیومەكان، هەوڵ دەدەن ئێمە و گەلەكەمان لە یەكتری دوربخەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "كار و كردەوەكانی قەیوم دیارە، لەمبارەیەوە پارتەكەمان لێكۆڵینەوەی جددیی ئەنجام دەدات، هەموو كارمەندانی قەیوم، بەهۆی گەندەڵیی و بەرتیلخواردن دادگایی دەكرێن".

هاوکات ئەحمەد تورك لەبارەی گفتوگۆكانی چارەسەریی كێشەی كورد ئاماژەی بەوەکرد "توركیا دەچێتە سەردەمێكی نوێوە، باسی چارەسەریی كێشەی كورد دەكرێت، بۆ ئەوەی پرسی كورد بە شێوەیەكی ئاشتییانە چارەسەر ببێت، ئێمە هەموو كاتێك پشتگیریمان كردووە و لەم رێیەدا باجی زۆرمان داوە، ئەمڕۆ هەموو كەسێك دەبینێت، بێ هەدەپە لە توركیا كەس نابێتە دەسەڵاتدار، هەر بۆ ئەوەی كێشەی كورد چارەسەر ببێت، پێویستە بەر لە هەموو شتێك هەبوونی كورد، ناسنامەكەی و زمان و ستاتۆكەی قبوڵ بكرێت".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد