کوردستانی
خشەتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ سێشەممە گۆڕانی بەسەرداهات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆرانێکی لە خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێدا ئەنجامدا و رایگەیاند، سبەینێ تەنها مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆرانێکی لە خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێدا ئەنجامدا و رایگەیاند، سبەینێ تەنها مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ سێشەممە، مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەکرێت ".
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ وەرزاتیی دارایی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی هیچ ئامەژەیەکی بەوە نەکردووە کە دابەشکردنی مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دەکەوێتە چ رۆژێکەوە.
ر. ر
وەزارەتی دارایی هیچ ئامەژەیەکی بەوە نەکردووە کە دابەشکردنی مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دەکەوێتە چ رۆژێکەوە.
ر. ر
بیروڕا



