کوردستانی

کاندیدێک لە هەڵبژاردنەکان کشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاندیدێک لە هەڵبژاردنەکان کشایەوە
مەودا میدیا-

سەلام عەزیز كەركوكی كاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی یەكی کەرکوک لەخۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كشایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی2021 لەبارەی کشانەوەی لە خۆکاندیدکرنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەلام عەزیز کەرکوکی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی بیرم کردەوە لەوەی کاندیدی سەربەخۆ لە کەرکوک زیان بە لایەنە کوردستانییەکان دەگەیەنێت و دەنگی کورد پەرتەوازەدەکات لە پارێزگای کەرکوک، بڕیارمداوە کۆتایی بە بانگەشبهێنم چونکە لە خۆکاندیدکردن دەکشێمەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "کاندیدە سەربەخۆ کوردەکان زیان بە ژمارەی دەنگدەری کورد بە حزبە گەورە و باڵادەستەکانی کوردستان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی فەوتانی دەنگی کورد و کەمبوونەوەی بەدەست هێنانی کورسی کەمتری پارێزگاکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.

ر. ر




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد