کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەھیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکوک رایگەیاند، یەکێتی لەھیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات.
ئێوارەی دوێنێ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە کەرکوک ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند "یەکێتی لەھیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات".
جەختیشیکردەوە "ئەرکی ئێوەی یەکێتییەکانە سورتربن لە خزمەتکردنی کەرکوک و لەم ھەلومەرجەدا ھەموو ئەرکە رێکخراوەییەکان تەرخان بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانیی کوردستان و کاندیدەکانی، چونکە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەم ھەڵبژاردنە زامنی کوردستانی بوونی کەرکوک و پاراستنی گیانی پێکەوە ژیانە لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا".

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بەسەردانێک گەیشتە شاری کەرکوک، بڕیارە ماوەی دوو رۆژ لە کەرکوک بمێنێتەوە و چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامبدات.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا