کوردستانی

رێواز فایەق: هەر هێزێک حساب بۆ یەکێتی نەکات یەکێتیش حسابی بۆ ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق: هەر هێزێک حساب بۆ یەکێتی نەکات یەکێتیش حسابی بۆ ناکات
مەودا میدیا-


رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەک وەڵامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر هێزێک حساب بۆ یەکێتی نەکات یەکێتیش حسابی بۆ ناکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021 رێواز فایەق, سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کودستان لە وتارێکیدا وتووییەتی، تەنها حزبێک کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عیراقی حسابی بۆ بکرێت پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەم قسەیەی سەرۆکی هەرێم بەشێکە لەو سیاسەتەی پارتی پەیڕەوی دەکات".


رێواز فایەق وتیشی"لێرەوە بە سەرۆکی هەرێم دەڵێم بەپێی عورفی سیاسی، سەرۆکی هەرێم دەبێت کۆکەرەوەی هەموو هێزە سیاسییەکان بێت، بەڵام دوێنێ سەرۆکی هەرێم بەو قسەیەی هەموو ئەو بنەمایانەی رووخاند کە لای هاوڵاتییان گەڵاڵە ببوو و پێیان وابوو دەتوانین لە بەغدا یەکڕیزبین".

ئەوەی خستەڕوو "ئەگەر هێزەکانی یەکێتیی نەبوونایە، لە کاتی شەڕی دژ بەداعش هەولێری پایتەخت دەکەوتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەو وەفدە دانوستکارەی بوونە هۆی ناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە کە ئێستا حکومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکات، قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکرد, وتیشی, هەر هێزێک حساب بۆ یەکێتی نەکات یەکێتیش حسابی بۆ ناکات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە