عیراقی

کێشەی کارەبا زیانى 120 ملیار دۆلارى بە عیراق گەیاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی کارەبا زیانى 120 ملیار دۆلارى بە عیراق گەیاندووە
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیاند، کێشەی کارەبا زیانى 120 ملیار دۆلارى بە حکومەت گەیاندووە و تا ئێستاش دابینکردنی وزە بەپێی پێویست نییە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابورى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، یەکێک لەو کێشانەی عیراقی گرتوەتەوە کێشەی کارەبایە و 120ملیار دۆلار زیانی بە حکومەت گەیاندووە، ژمارەی دانیشتوانی عیراق لە زیادبووندایە و بەوەش داواکاری لەسەر کارەبا زیادیکردوە، بەھۆی خراپی کارگێڕى وڵاتیشەوە ھێشتا پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی وزە بەپێی پێویست نییە و بەفیڕۆچوون ھەیە. 

ئەوەشی خستووتەڕوو، بانکى ناوەندی رێژەی قازانجێکی زیاتر لە 1٪ ی بۆ پێدانی قەرز بۆ کڕینی سیستەمی خۆر داناوە و ئەو هەنگاوەی بەپڕۆژەیەکی پێشکەوتنخواز ناوبرد کە بەهەدەردانی ئەو پارەیەی کە لەکەرتی کارەبا خەرج دەکرێت کەم دەکاتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان