کوردستانی

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پاییزە وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە ئارادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڤاڵ ئەبوبەکر: پاییزە وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە ئارادایە
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت ژمارەیەکی زۆرو پێویستی ڤاکسینمان دابینکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات پاییز وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە ئارادایە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "بە هەوڵی دڵسۆزانەو مەردانەی هەمووان، ژمارەیەکی زۆرو پێویستی ڤاکسینمان دابینکردووە، ژمارەی بنکەکانمان بۆ پێدانی ڤاکسین لە ناوشاری سلێمانیدا بۆ 13 بنکە زیادکردووەو تیمی گەڕۆکمان بۆ فەرمانگە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان پێکهێناوە، لە هەموو قەزا و ناحیەیەکدا بنکەی ڤاکسین پێدانمان کردووەتەوە، تکاو داوای خەمخۆرانەتان لێدەکەین ناوی خۆتان تۆماربکەن و بچن ڤاکسین وەربگرن، خۆتان و کەسوکارتان و تەواوی مرۆڤایەتیی لەم پەتا کوشندەیە بپارێزن".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "پاییزە وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە ئارادایە، هەر بێباکیی و خەمساردییەک خۆت و هەموومان ڕوبەڕوی مەرگێکی نەخوازراو دەکەیتەوە، دەرفەتی چارەسەرکردن لە دەستدەدەیت، ڤاکسینکردن تەنها رێگەی خۆپاراستنە، خۆپاراستنیش تاکە رێگەی دەربازبوونە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەموو بنکە و تیم و دامودەزگا تەندروستییەکان چاوەڕوانی هاتنی خێرتانن بۆ ئەوەی وەک هەمیشە لە خزمەتتاندابن، بێبەرانبەر و بێقەرەباڵغیی و ریزگرتنێک ژەمە ڤاکسینی خۆتان؛ پێببەخشن، وەرن بێدوودڵیی ڤاکسین وەربگرن، ژیان لە مەرگ رزگار بکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە