کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 15 ملیار دینار بۆ قەزایەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 15 ملیار دینار بۆ قەزایەک
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بڕی 15 مليار دينار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی ئاكرێ خەرج كرا، ئاماژە بەوەشکراوە  ێستا بە بەهای 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار 297 پرۆژەی ئاو جێبەجێ دەكرێنل

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە تەرخانكردنی لە 15 ملیار و زیاتر لە 140 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی ئاكرێ، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا بە 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار، 297 پرۆژەی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تەرخانكردنی ئەو 15ملیار دینارە بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییانی ئاكرێ و پەرەپێدانی سێكتەری ئاوە لە سنوورەكە، بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەكرێت".

هەفتەی رابردوو، ساسان عەونی وەزیری، شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەكانی سێكتەری ئاو رایگەیاند "ئێستا 297 پرۆژە بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەژێر جێبەجێكردندان كە بەشێكیان پرۆژەی مامناوەندن و بەشێكیشیان ستراتیژی و گەورەن بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی و پەرەپێدانی سێكتەری ئاو جێبەجێ دەكرێن".

س،ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە