جیهانی
ترەمپ: ئێمە کوردەکانمان جێنەهێشتووە لە سوریا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئێمە نەک کوردەکانمان جێ نەهێشتووە بەڵکو کاریان لەگەڵ دەکەین ئاماژەی بەوەشکرد پەیوەندییەکی زۆرباشمان لەگەڵ کورد هەیە.
دەۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند "ئێمە کوردەکانمان جێنەهێشتووە لە سوریا بەڵکو کاریان لەگەڵ دەکەین".
وتیشی "پەیوەندییەکی زۆرباشمان لەگەڵ کورد هەیە و دەستیشمان بەسەر نەوتدا گرتووە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا "هێزەکانی دیکە دەیانویست نەوت لە کورد زەوت بکەن لە سوریا، بەڵام ئەمەریکا رێگری لەمە کردووە، ئەمەش بۆ کوردەکانی سوریا گرنگە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن و پێی بژین".