کوردستانی

دوو کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران راگەیاند.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە، لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەرکەوت کەرەمی و مەسعود" بە سەختی بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کۆڵبەرە هەردووکیان خەڵکی جوانڕۆ بوون، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری پاوه کراون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan