کوردستانی

هەولێر؛ شۆفێرێک خۆیدەکات بە ناو پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلدا و نۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر تێکدەشکێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ شۆفێرێک خۆیدەکات بە ناو پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلدا و نۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر تێکدەشکێنێت
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر پێشبڕکێ دەکات و لە ناکاو کۆنترۆڵ لە دەستدەدات و خۆی دەکات بەناو پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلدا وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت "بەو هۆیەوە نۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر زیانیان بەرکەوتووە".
 
 فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر روو یداوە و لاندکروزەرێک کە مێردمنداڵێک لێیدەخوڕی و پێشبڕکێی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا دەکرد، بەو هۆیەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە نۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری بەردەم کۆمپانیایەک دەکێشێت و زیان بە هەموویان دەگەیێنێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەو رووداوە باوکەکە بە خەتابار دادەنێن، چونکە بەر لە هەموو شتێک بۆ ئۆتۆمبێلەکەی نەشرە و گڵۆپی بەستووە، بۆئەوەی رێگەی بۆ بکەنەوە، کە بەستنی نەشرە خۆی قەدەغەیە، لەدوای ئەوەش مێرمنداڵەکە هی تەمەنی شۆفێری نەبووە، چونکە لە 18 ساڵ کەمتر بووە و مۆڵەتی شۆفێریشی نەک هەر نەبووە، بەڵکو هێشتا تەمەنی هی پێدانی مۆڵەت نەبووە".
 
فازڵ حاجی باسی لەوەشکردووە "رووداوەکە بە زیانێکی مادی زۆر کۆتایی هاتووە، کە لەوانەیە باوکەکە بتوانێت بیدات، بەڵام ئەگەر لەو شوێنە کە بەردەوام قەرەباڵغە، کەسێک یان زیاتری بکوشتایە، ئایا باوکەکە قەرەبووی ئەوانیشی دەکردەوە".
https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/343111634232387/
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە