کوردستانی

بڕوا دەکەن یان نا ئەم برغووانە لە پشتی نەخۆشێکی کوردستان دەرهێندراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕوا دەکەن یان نا ئەم برغووانە لە پشتی نەخۆشێکی کوردستان دەرهێندراوە
مەودا میدیا-

تۆری پاراستنی تەندروستیی گشتی رایگەیاند، لەکاتی نەشتەرگەرییەک بۆ هاوڵاتییەک چەند برغوییەکی ژەنگاوی لە پشتی درکراوە کە پێشتر لە نەخۆشخانەی تایبەت نەشتەرگەریی بۆ کراوە تێیدا جێماوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021 تۆڕى پاراستنى تەندروستىی گشتىی راگەیەندراوێکى لەبارەى بڵاوبوونەوەى هەواڵى دەرکردنى برغوی ژەنگاوى لەپشتى نەخۆشێک، بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکردووە "تۆڕەکە چەندین جار هۆشداریداوە لە خراپی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، ئەو نەخۆشخانانە وەکو گورگ بەربونەتە گیانی خەڵکی کوردستان و بەبێ چاودێرییەکی ئەوتۆ پارەیەکی زۆر لە خەڵک و نەخۆش دەبەن لە بەرامبەر خزمەتێکی کوالێتی نزم و خراپ".

باسی لەوەشکردووە "بەشێک لەو نەخۆشخانانە لە راستیدا موڵکی خەڵکی کوردستانن و لەلایەن کۆمەڵێک بەرپرسەوە داگیرکراون و بۆ بازرگانی بەکاردەهێنرێن".

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دکتۆر خەیروڵا حەسەن، مامۆستای ئاینی لە ھەولێر لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە تورکیا بورغویەک لەپشتی نەخۆشێک دەرھێنراوە کە لە ھەولێر نەشتەرگەری بۆ کرابوو لەیەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دکتۆرە تورکەکان سەرسامی خۆیان نیشانداوە بەوەی چۆن ئەو برغویە ژەنگاویە لۆ ئەو نەخۆشە بەکار ھێنراوە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە