کوردستانی
مینحەی مانگانە بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیستی ناوی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی راگەیاند کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021 بڵاویکردەوە، لیستی ناوی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی راگەیەنرا کە ژمارەیان (192) کەسە و دەتوانن لەمەودوا منحەى مانگانە وەربگرن،
لە نوسراوەکەدا باس لەوەکراوە کە "ئەو زیندانییە سیاسیانەى رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنووسیان تەواوکردوە لە کاتی راگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواترى (2021)".
هاوکات لە نوسراوەکەدا لە بارەى ئەو کەسانەش کە رێکارەکانى بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە ئاماژە بەوەکراوە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنى منحەکانیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

ر. ر
بیروڕا