کوردستانی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە: سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە بە تەنیا جیمان ناهێڵن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەی گشتیی هەسەدە: سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە بە تەنیا جیمان ناهێڵن
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی داوە کە هاوپەیمانە کوردەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەتەنیا جێناهێڵێت، وتوشییەتی "دۆخی سوریا جیاوازە لە ئەفغانستان". 

مەزڵوم کۆبانێ(عەبدی) فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا بە رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی رایگەیاندوو "نیگەرانی رووبەڕووی دانیشتووانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بووەتەوە دوای ئەوەی لە ئەفغانستان روویدا، دەبێت راستگۆبین، دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەفغانستان خەڵك دەترسان، دەترسان لەوەی تووشی هەمان چارەنووس ببن".

كۆشكی سپی، جەنەڕاڵ فرانك ماكنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكای لە سەردانێكی رانەگەیەندراودا رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرد بۆ پێدانی دڵنیایی بە خوودی مەزڵوم کۆبانێ، کۆبانێ لەنێو بارەگاكەی لە نزیك شاری حەسەكە دەڵێت "دڵنیایانكردینەوە كە ئێرە ئەفغانستان نییە، وتیان سیاسەتی ئەمەریكا لێرە تەواو جیاوازە".

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی ئەوەشی خستەڕوو "باوەڕمان وایە ئیدارەی بایدن لانیكەم پاشەكشەیكردووە لە پرسەكاندا بەر لە بڕیاردان و باسی لەوەشکرد، وا پێدەچوو ئیدارەی پێشوو بڕیارەكانی لەڕێگەی تویتەرەوە دەدا، هیواخوازم ئەم ئیدارەیە هەمان رێچكە نەگرێتەبەر".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد