کوردستانی
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر سبەی ئەم توێژەش مووچە وەردەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رەواندز لە ئاگاداریی نامەیەکدا رایگەیاند، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کە سبەینێ پارەی وانەبێژی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ئەمساڵیان بەسەردا دابەشدەکرێت.

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رەواندز ئاماژەی بەوەکرد "پارەکە بۆ مامۆستایانی وانەبێژی هەمیشەیی (میلاکە) لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و سبەینێ کاتژمێر 10ی بەیانی دابەشدەکرێت، پارەی وانەبێژییەکە بۆ مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ئەمساڵە".
لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 21 هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە ئەمانە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتى هەرێمی کوردستان شایستەیەکى دیاریکراوى بۆ بڕیبوونەوە بەبڕى 300 هەزار بۆ مامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى بەکالۆریۆس و 250 هەزار دینار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم.
ر. ر
بیروڕا