کوردستانی
هەولێر؛ 14 کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، 14 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لەمادە هۆشبەرەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، 14 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لەمادە هۆشبەرەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا "لەچەند چالاکییەکدا لەناوشاری هەولێر لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە توانراوە 14 تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبەسەر چوار کیلۆ و 220 گرام تلیاکی تێکەڵکراو بە پەمۆدا بگیرێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو "هەر لەچالاکییەکاندا بڕی659 گرام کریستاڵ و بڕی 35 گرام تلیاک و 30 گرام جامایکا و 34 گرام هێرۆین و بڕی 21 دەنک حەبی لۆرازپام و 10 دەنک حەبی ترامادۆڵ دەستیبەسەرداگیراوە".
باسی لەوەشکردووە "تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 25 لەیاسای مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".
ر. ر
بیروڕا



