کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: هاوپەیمانیی کوردستان ھەوڵێکی نیشتمانییە بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: هاوپەیمانیی کوردستان ھەوڵێکی نیشتمانییە بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە هاوپەیمانیی نێوان یەکێتی و گۆڕان رایگەیاند، ئەم ھەنگاوە ھەوڵێکی نیشتمانییە بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد و دەمانەوێت پێکەوە داکۆکی لەمافەکانی گەلی کورد بکەین لە بەغدا و زامنی مافە دەستوورییەکانمان بکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی کرد لە وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) کە پێکھاتبوون لە مەرال داناش بەشتاش، سەرۆکی کۆما هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، مەحمود تۆخرۆل، ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لە تورکیا، حیکمەت هاتیپ، نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان, لە دیدارەکەدا تەئکید لە پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان لەنێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی زمانی ھاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەو گرفتەکان و بوونی بەردەوامی راوێژ بەفاکتەرێکی بەھێز لەقەڵەمدرا و رۆڵی سەرۆک مام جەلال بەگرنگییەوە ئاماژەی پێکرا لەبنیادنانی پەیوەندییەکی باش لەنێوان ھەموواندا.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ھاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی و گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد "ئەم ھەنگاوە ھەوڵێکی نیشتمانییە بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد و دەمانەوێت پێکەوە داکۆکی لەمافەکانی گەلی کورد بکەین لە بەغدا و زامنی مافە دەستوورییەکانمان بکەین".

لەو دیدارەدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەختی لە سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانە و ئاشتیانەی کێشەکان و رایگەیاند "پشتیوانی لەو ھەوڵانە دەکەین کە ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە دەچەسپێنێت و گیانی پێکەوەژیان دەبوژێنێتەوە".

لای خۆشیانەوە وەفدی ھەدەپە پێشوازیان لەھاوپەیمانی کوردستان کرد و بەھەنگاوێکی گرنگیان بۆ داکۆکی لەمافی کورد لە بەغدا وەسفکرد.





ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد