عیراقی

پەرلەمانتارێک: پەرلەمانی داهاتووی عیراق ناتوانێت کارێکی باشتر لە پەرلەمانی ئێستا بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک: پەرلەمانی داهاتووی عیراق ناتوانێت کارێکی باشتر لە پەرلەمانی ئێستا بکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵدەوەشێتەوە و کۆتایی بەم خولەی ئێستای پەرلەمان دێت، ئاماژە بەوەشدەکات چاوەڕوانی کارێکی جیاوازتر ناکات لە کابینەی داهاتوو، لەبەر ئەوەی حزب و تاکەکانی پەرلەمان ناگۆڕێن.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاری داوە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2021 خۆی هەڵبوەشێنتەوە بە مەرجێک دەنگدان لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆی 323 پەرلەمانتار نزیکەی 200 پەرلەمانتاری خۆیان کاندید کردووەتەوە بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کەواتە پەرلەمان ناتوانێت کارێکی باشتر بکات لەوەی ئێستا، چونکە هەم حزبەکان هەمان حزبی ئێستان هەم سیاسەت و ئەنجێندای حزبەکان هەمان سیاسەتن هەم تاکەکانی ناو پەرلەمانیش هەمان کەسەکانن، بۆیە چاوەڕوانی کارێکی جیاوازتر ناکەم لە کابینەی داهاتووی پەرلەمان".

بڕیارە لە 10ی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشدا لایەنە سیاسییەکان دەستیانکردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکانی کردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان