کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا 18 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت لە ماوەی مانگی رابردوودا لایەنی کەم 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت لە ماوەی مانگی رابردوودا لایەنی کەم 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەیلولی 2021 دا، لایەنی کەم 18 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 66.5%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ماوەیەدا 8 کۆڵبەر کوژراون و 10 کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون, زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە 9 حاڵەت بووە.
س.ر
بیروڕا



