عیراقی
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکات ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە زووترین کاتدا وەربگرن.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاندووە "شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام دوور نییە شەپۆلیکی دیکەی کۆرۆنا روو لە وڵاتەکەمان بکات، چونکە هێشتا لە جیهاندا نەتوانراوە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە زووترین کاتدا ڤاکسین وەربگرن لە پێناو گەڕاندنەوەی ژیانێکی ئاسایی، هەروەها بڕیارە لە سێ مانگی داهاتووە ژمارەیەکی زیاتری ڤاکسین دەگاتە عیراق و لەسەر بنەمای رێنماییەکان دەتوانن ژەمێکی دیکەی ڤاکسینیش زیاد بکەن".
س.ر