کوردستانی

بڕیاری ئازادکردنی سەرجەم گەنجە دەستگیرکراوەکانی کەرکوک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری ئازادکردنی سەرجەم گەنجە دەستگیرکراوەکانی کەرکوک درا
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی کەرکوک و دەستگیرکردنی ژمارەیەک گەنج پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا سەرجەم دەستگیرکراوەکانی شەوی رابردووی کەرکوک ئازاد بکات.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی2021 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا".

وەک ئاماژەی پێدراوە "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کەرکوک کراوە کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن هەندێک کەسەوە هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان". 
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان "مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروستبكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بکات".
 
ئەوەش هاتووە "پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکوک دروستکراوە، هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مستەفا کازمی بڕیاریدا هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد بکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن