تەکنەلۆژیا

بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبێلی نوێ دەكڕن ئاگادارى ئەم هەڵانە بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبێلی نوێ دەكڕن ئاگادارى ئەم هەڵانە بن
مەودا میدیا-

لە کاتی کڕینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو واتە سفر کیلۆمەتر ئاگاداربە نابێت خێرايی سووڕی بزوێنەر بگاتە 4000rpm هەروەها خێرایی ئۆتۆمبێلیش نابێت لە 80km/h تێپەڕ بکات تا 1500km سەرەتای بەکارهێنان.

 سەرجەم کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێل لە رێبەری ئۆتۆمبێلەکانیان ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکەن لە سەرەتای لێخوڕینی ئۆتۆمبێله سفر كیلۆمەترەكان، چونکە بەتەواوی بەشەکانی گێڕ و بزوێنەر و سیستەمەکانی تر جێی خۆیان نەگرتووە لەروی میکانیزمی جوڵەوە، بێگومان دوای کرداری تێست کردن ئۆتۆمبێل ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێ.

هەروەها دەكرێت ئۆتۆمبێلەكە لە کاتی گواستنەوەی بۆ وڵاتان زەبری بەرکەوتبێت و بەشەکانی سیستەمەکان جوڵەی تێکەوتبێ، لەبەرئەوە رێنمایی شۆفێران دەکەن کە لە 1500km سەرەتادا پێویستە خێرایی بزوێنەر 2500 تا 2700 rpm تێپەڕ نەکات و خێرای ئۆتۆمبێلیش لە 80km/h تێپەڕنەکات، هەروەها لە سنووری (80km)دا، دەبێ هەموو خێرایەکان تاقی بکەیتەوە، واتا نابێت بە خێراییەکی جێگیر بڕۆیت بۆ ئەوەی گێڕیش تایمی خۆی وەربگرێت.

هەروەها دوای 1500km پێویستە ڕۆنی بزوێنەر بگۆڕدرێت، دواتر هەنگاو بەهەنگاو دەتوانیت بەشیوەیەکی ئاسایی لێیبخوڕیت، بەهەمان شێوە بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن