کوردستانی

سەبارەت بە مووچە هەواڵی نوێ هات لە حکومەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە مووچە هەواڵی نوێ هات لە حکومەتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە مووچە لە کاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.

سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی کە مووچەی فەرمانبەران لە دوای ئەم مانگەوە بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە پێی ئەو داهاتانەی لەبەردەستماندادەبێت هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە مووچە لە کاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت".

سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوەندی شارەکان رایگەیاند "لە ئێستادا دەست بەدابەشکردنی ئەو 100 ملیۆن لیترە نەوتەکراوە کە لە بەغداوە بۆمان نێردراوە و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت".

باسی لەوەشکرد "ئێمە بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان پێویستمان بە زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی هەیە".

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب