کوردستانی

بۆ ئەم مانگە یەکەم وەزارەت ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەم مانگە یەکەم وەزارەت ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت
مەودا میدیا-

بە پێی بەرنامەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بۆ ئەم مانگەش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتەکانن بۆ ئامادەکردنی مووچە.

ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووەم کە هێشتا پێنج رۆژی ماوە بۆ 25ی مانگ کە تێیدا دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتەی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتەکانە بۆ ئامادەکردنی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11".

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد "بڕیارە مووچەی ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوتی، نانەوتی، 200 ملیارەکەی بەغدا و ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگەی دابینی دەکەن دەبەستێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن