کوردستانی

نەخۆشییەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە، هۆشداریی دەدرێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشییەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە، هۆشداریی دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکە لە مرۆڤدا کە زیاتر لە گۆشتی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بۆیە رێنمایی هاوڵاتییان دەکرێت خۆیان لە کڕینی گۆشتی نەپشکنراو و گۆشتی سەرشەقامەکان بە دوور بگرن.

شاڵاو عارف، سەرپەرشتیاری پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نەخۆشی مشەخۆر نەخۆشییەکە لە مرۆڤدا گەشەدەکات و نیشانەکانی بە دوو جۆر دەردەکەوێت یەکێکیان ئازاری ماسولکەکانە کە کەسەکە تایەکی زۆری دەبێت، هەروەها جۆری دووەم جۆری ریخۆڵەیەیە و نیشانە ریخۆڵەییەکان لە کەسەکەدا دەردەکەوێت و تووشی سکچون و رشانەوە و تای دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو نەخۆشییە لە دوو رێگەوە بۆ مرۆڤەکان دەگوازرێتەوە یەکێکیان لە رێگەی خۆڵ و پیسی لە رێگەی دەستەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەم و دواتریش بۆ کۆئەندامی هەرس، رێگەیەکی دیکەش لە رێگەی گۆشتی ئاژەڵەوە بە تایبەت ئەگەر گۆشتێکی نەکوڵاو کە تووشبووبێت بە نەخۆشییەکە".

باسی لەوەشکرد "چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە دوو رێگەیە ئەویش کوڵاندنی گۆشتە بۆ 100 پلەی سەدی بۆ ماوەی پێنج چرکە بکوڵێنیت  یان 70 بۆ 60 پلەی سەدی بۆ ماوەی 15 بۆ 20 چرکە گۆشتەکە بکوڵێنیت، واتە کوڵاندن باشترین رێگەیە بۆ لەناوبردنی مشەخۆر لە گۆشتدا، دەتوانرێت گۆشتەکەش بۆ ماوەی حەوت رۆژ بە پلەی -10 هەڵبگیرێت".

 سەرپەرشتیاری پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "زۆرکات کە تیشکی MRI بۆ کەسەکە دەکرێت وادەزانرێت حاڵەتی شێرپەنجەیی تووشی کەسەکە بووە، چونکە بەشێوەیەکی فراوان بڵاودەبێتەوە بەناو جەستەی مرۆڤ، بەڵام لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە ناگوازرێتەوە، چارەسەریشی بەکارهێنانی دەرمانی دژە مشەخۆرەکانە".

رێنمایی هاوڵاتییانی کرد و وتی "زۆر گرنگە هاوڵاتییان گۆشتی پشکنراو بکڕن و لە کڕینی گۆشتی سەرشەقامەکان دووربکەونەوە، چونکە ئەم نەخۆشییە لە ئاژەڵدا بە ئاسانی هەستی پێناکرێت و دیاری نەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد