کوردستانی
بەشێک لە زیادەڕۆییەکانی شەقامی سالم و پارکی ئازادی لابران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم ئەو زیادەڕۆییانەیان لابردووە کە کرابوونە سەر موڵکی گشتی.
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم ئەو زیادەڕۆییانەیان لابردووە کە کرابوونە سەر موڵکی گشتی.
ئەمڕۆ یەکشەممە دووی کانوونی دووەم 2022 سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "چەندینجار خاوەن کۆشەکانی پارکی ئازادی، لەگەڵ خاوەن کەپرەکانی شەقامی سالم ئاگادارکرانەوە کە پابەندبن بە رێنماییەکانی شارەوانییەکەمان و زیادەڕۆیی بۆ سەر شەقام و شۆستە و باخچەکان نەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکان، بەڵام خاوەنی کەپرەکان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان پابەند نەبوون، بۆیە ئەمڕۆ تیمەکانمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی هەستان بە لابردنی سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانە کە کرابوونە سەر موڵکی گشتی".
ر. ئ.
بیروڕا



