کوردستانی

زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی 11 بەنداو تەرخانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی 11 بەنداو تەرخانکرا
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 250 ملیۆن دیناریدا بۆ نۆژەنکردنەوە و تەواوکردنی 11 بەنداو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک رایگەیاند "بڕی ملیارێک و 250 ملیۆن و 250 هەزار دینار لەلایەن  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە سەر داواکاری وەزارەتمان، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی (11) بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پڕۆژە ئاودێریەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پارەکە بۆ هەر یەکە لە بەنداوەکانی (شیوە سوور، هەشه زینێ و چەمی سمۆرە ) لە پارێزگای سلێمانی، بەنداوی (کەشکان و بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆک، بەنداوی (هاڕاوە و قادرکەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لە پارێزگای هەولێر.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب