گێتی
هۆشدارییهك له ئێرانهوه بۆ ههموو جیهان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
راوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتیی رێبەری باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران بڵاویكردهوه، پێشێلکردنی یاساى نێودەوڵەتیی و دەستدرێژیی بۆ سەر هەرێمی وڵاتان، بۆ ئیسرائیل بووهتە رەوتێکی ئاسایی و جیهان دەبێ دەست لەو بێدەنگییەی هەڵگرێت.
عەلی ئەکبەر ویلایەتى، راوێژكارى رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران له تۆڕى كۆمهڵایهتیی بڵاویكردهوه "بۆ ئیسرائیل پێشێلکردنی یاساى نێودەوڵەتیی و دەستدرێژیی بۆ سەر هەرێمی وڵاتان، بۆتە شتێكى ئاسایی و جیهان دەبێ دەست لەو بێدەنگییەی هەڵگرێت".
وتیشى "هەموو جیهان بینییان کە دڕندەیی رژیمی ئیسرائیل بێسنوورە، ئهوهى بیهوێت ئهنجامى دهدات".
ئهوهشى خستهڕوو "هێرش بۆ سەر خاکی قەتەر و شوێنی کۆبوونەوەی برایانی فەلەستینیمان ئیدانە دەکەین".
ع
بیروڕا



