کوردستانی
لە سلێمانی كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به نادیاری ماوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كانى بۆ ساڵى نوێى خوێندن دیاریكرد، مامۆستایانى سلێمانى ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆت ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێى خوێندنى 2025 - 2026، هیچكام له داواكارییه‌كانى مامۆستایان كه هى ساڵى رابردووترن جێبه‌جێ نه‌كراون له‌ناویاندا، دابه‌شكردنى مووچه 30 رۆژ جارێك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه.
ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى و مامۆستایانى ناڕازیی له شاره‌كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ستیان به ناڕه‌زایه‌تیی كرد و هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتى خوێندن ده‌كه‌ن.
له لایه‌كى تریشه‌وه، به‌ناز محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى رایگه‌یاند "ترسمان له ده‌ستپێكى ده‌وام و بایكۆتى قوتابخانه‌كان هه‌یه به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "مامۆستایان ناڕازیی خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌گه‌ر بێت‌و مووچه مانگى حه‌وت و هه‌شت و دواتریش نۆ له‌كاتى خۆى دابه‌شنه‌كرێت".
ع
بیروڕا



