کوردستانی

باران بارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران بارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە پارێزگای سلێمانی تەموومژیشی لەگەڵدایە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت "ئەو شەپۆلە ئەمشەویش بەردەوامی دەبێت، بەڵام سبەینێ ئاسمان هەور و نمەباران دەبێت".

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەھۆی کاریگەریی ئەو نزممە پاڵەپەستۆیەی کە لەسەر ھەرێمی کوردستان دروستبووە، لە رۆژی پێنجشەمەوە تا رۆژی دووشەمممەی داھاتوو باران بارین بەردەوام دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد " بۆ ئەمشەویش باران بارین بەردەوام دەبێت لە پارێزگای سلێمانی، بەڵام بۆ سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکە کەمتر دەبێتەوە ئاسمان هەور و نمەباران دەبێت و رۆژی پێنجشەممە تا دووشەممەی داهاتوو کاریگەری شەپۆلەکە چڕدەبێتەوە باران بارین بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئاستی باران بارینی پارێزگای سلێمانی بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە و نزیکدەبێتەوە لە 200 ملیم، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تائەمکاتە زیاتر لە 220 ملیم باران باریوە لە پارێزگاکەدا".

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan