کوردستانی
هۆشیار زێباری: من شتی وام نەوتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لێدوانێک سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار رەتدەکاتەوە و دەڵێت "ئەو هەواڵەی بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە وتمانە پارتی دەستی لە پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵگرتووە دورە لە راستییەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "هەندێک لە میدیا و پێگە هەواڵییەکان لێدوانێکیان بەناوی منەوە بڵاوکردووەتەوە، گوایە پارتیمان دەستی لە پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵگرتووە و کشاوەتەوە لەو کێبڕکێیە، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تەئکید دەکەینەوە یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار پێویستی بە تەوافق و رێککەوتنە لە نێوان هەموو لایەنەکاندا".
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ بەشێک لە پێگە هەواڵییەکان لێدوانێکیان بە ناوی هۆشیار زێبارییەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو " پارتی كاندیدی نابێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و بۆ ئهو بابەتەش لهگهڵ لایهنهكان قسه دهكهین".
ر. ئ.

بیروڕا